لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی 10 رۆژ هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێر رادەگیرێت. 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ “لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، سەبارەت هاوكارییان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا بە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، كە لە 1ی ئەیلوول تا 10ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت، هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار کاتژمێردەبڕدرێت”. 

ھەواڵی زیاتر