تەندروستی هەولێر شوێنەکانی پشکنینی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

تەندروستیی هەولێر سەبارەت بە پشکنین و وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاگادارییەکی بۆ هاونیشتمانیان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنا بۆ سێ بنکەی تەندروستی پۆلێن کراوە؛ چەند ژمارە مۆبایلێکیشی بڵاوکردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان. 

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆلینكراوه‌ بۆ (3) بنكه‌ی ته‌ندروستی، بۆ زانینی ئه‌نجامی پشكنین سه‌نته‌ری داتا و زانیاری دانراوه‌ به‌مشێوه‌یەی خواره‌وه‌:- 

1. بنكه‌ی ته‌ندروستیی زانكۆ/بۆ پشكنینی (گه‌شتیاران) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجامبده‌ن له‌ سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سه‌لاحەددینكاتی ده‌وام: كاژێر 8:30ی به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌ 

2. بنكه‌ی نازداربامرنی/ بۆ پشكینینی (كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان) ده‌توانن پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19 ئه‌نجامبده‌ن له‌ سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.ناونیشان: هه‌ولێر 40 مه‌تری نزیك ده‌زگای ئاراسكاتی ده‌وام: كاژێر 8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێواره‌ 

3. بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌لافه‌ندی/ بۆ پشكنینی (به‌ركه‌وتووانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID -19) وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.ناونیشان: 100 مه‌تری، ته‌نیشت مزگه‌وتی خەدیجه‌ كوبراكاتی ده‌وام: كاژێر 8:30 به‌یانی تاوه‌كو 3:30 ئێوارە 

هاونیشتمانیان لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە دەتوانن ئەنجامی پشکنینەکانیان وەربگرنەوە:
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202

ھەواڵی زیاتر