پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان قەرەنی جەمیل دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .
مامۆستا قەرەنی جەمیل ، شێوەکارێکی داهێنەر و بە ئەزموونی کوردستان بوو ، لە دەستدانیشی زیانێکی گەورە بوو بۆ هونەری شێوەکاریی کوردی.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان