مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، لە مەراسیمی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە دهۆک، وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند:
. پێزانینم بۆ ئەو پەیوەندییەی لە نێوان زانکۆکە و ئەمریکا هەیە, ئەم قۆناغە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتوومان.
. واژۆكردنی گرێبەستە نوێیەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، قۆناغێكی گرنگە.
. پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە ڕووناککردنەوە و گەشانەوەی هەموو هەرێمی کوردستان.
. بۆ نوێکردنەوە و مۆدێرنکردنی سیستمی بانکیمان، دەستپێشخەری (ھەژماری من)مان ڕاگەیاندووە، کە ھاوشێوەی نییە لە ناوچەکەمان.
. ئێستا ئێمە پێویستمان بە بیرکردنەوەی داهێنەرانە هەیە لە نێوان سێکتەرە جیاوازەکاندا.
. لە بواری پەروەردە کارنامەیەکی گرنگمان هەیە، پڕۆژەی نوێمان بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە .
. كوردستان بناغەیەكی بەهێزی دروستكردووە بۆ ئابووریی سەربەخۆ.
پێشكەوتنەكانی ئەم قۆناغە زامنی داهاتوومان دەكات, پێویستمان بە بیركردنەوەی داهێنەرانە هەیە بۆ گەشاندنەوەی كوردستان.
. كوردستان لەگەڵ زیرەكی دەستكرد هەنگاو دەنێت.
. پرۆژەیەكی تەندروستی پێشكەش دەكەین بۆ سەرجەم بنكە تەندروستییەكان.
. تەكنەلۆژیا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستنی پەروەردە و خوێندن.
. مەبەستمانە نەوەیەكی خاوەن زانیاری بونیاد بنێین