دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی کارەبای 24 کاژێری پەسند کرد، بەشێک لە هاونیشتمانییان تێگەیشتن لە هاوکێشە بیرکارییەکەیان بەلاوە ئاڵۆز بوو.
چیدی پێویست ناکات بیربکەیتەوە، چەند کیلۆوایت بەکاردەبەیت بنووسە و راستەوخۆ پێت دەڵێت مانگانە بایی چەندە؟
سەرەتا جۆری هاوبەشییەکە دیاریی بکە؛ بۆ نموونە ماڵانە، بازرگانییە یان کشتوکاڵی؟ دواتر بڕی کیلۆوایتەکە بنووسە؛ بۆ نموونە ئەم مانگە 600 کیلۆوایتت بەکاربردووە. راستەوخۆ پسوولەکەت بۆ دەخەمڵێنێت.
لەم لینکەوە ببینە و بزانە چەند ئاسانە. بینێرە بۆ هاوڕێ و کەسوکاریشت.
زانیاریی پێویست لەبارەی بڕیارەکەی حکومەت
رۆژی 14-5-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و رەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سەبارەت بە پڕۆژەی “رووناکی” بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاژێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی پەسندکرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە سێ مانگی سەرەتای بەکارهێنانی کارەبا لە پڕۆژەی رووناکیدا، بە رێژەی 50٪ بۆ 15٪ پاڵپشتیی بەکارهێنەران دەکات و بڕی پارەی کارەبا کەمدەکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کارەبای سەنتەری پارێزگاکان بکرێتە 24 کاژێری.