پەیامی مەسرور بارزانی بۆ ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی شەست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان و داکۆکیکردنیان لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێزانینێکی زۆرمان بۆ مامۆستایانی کوردستان هەیە، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پەروەردەکردن و فێرکردنی نەوەکانماندا دەگێڕن.
ئومێدەوارم مامۆستایانی کوردستان، لەسەر بنەمایەکی باش و پەروەردەیەکی دروست و هزری نیشتمانپەروەری و خۆشویستنی کوردستان، نەوەیەکی داهێنەر و زانستخواز و ژینگەدۆست پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارایان لە پێشخستن و بەرەوپێشبردنی کوردستاندا هەبێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2025/5/15

ھەواڵی زیاتر