پرۆژەی رووناکی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی تووشی کێشەی تەکنیکی هاتووە کە بووەتە هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە گەڕەکەکان.
پرۆژەی رووناکی کە سەر بە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانە ئاماژە بەوە دەکات، “دەمانەوێت داوای لێبووردن بکەین لەبارەی هەر ناڕەحەتییەک کە درووست بووە بەهۆی ئەم پچڕانەوە. هەروەها ئاگادارتان دەکەینەوە کە تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە بەردەوامی کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات کارەبای نیشتمانی بگەڕێتەوە”.
پرۆژەی رووناکی بە هاونیشتمانییان دەڵێت، “تکایە ئاگاداربن لەم کاتەدا مۆلیدەی ئەهلی گەڕەکەکەتان کارا دەبێت و کارەباتان بەدەست دەگات تا کۆتايی چاککردنەوەی کارەبای نیشتیمانی 24 کاژێری. تکایە ئاگاداربن لە کۆتایی مانگ هیچ بڕە پارەیەک بە مۆلیدەی ئەهلی نادەن”.
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی “پڕۆژەی رووناکی”دایە، کە 17-10-2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.