فەرمانێک لە مەسرور بارزانیەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێكدا هەواڵی نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری راگەیاند

بە گوژمەى نزیکەى ( 2 ملیار دینار) یاریگەی نێودەوڵەتى ( شەهید فەڕەنسۆ هەریری ) نۆژەندەکرێتەوە

دوا بە دواى هەوڵەکانى پارێزگارى هەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەى یاریگەی نێودەوڵەتى ( شەهید فەڕەنسۆ هەریری )، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەى نزیکەى ( 1 ملیار و 900 ملیۆن دینار ) لە دواى کۆتایهاتنى خولى ئەستێرەکانى عێراق و لە سەرتایی مانگى ( 6 )ـى ئەمساڵ، دەستدەکرێت بە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى چیمەن و تراکى یاریگاکە.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ کۆمپانیایی جێبەجێکار و ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکار و ئەندازیارانى سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە، ووردەکاریى گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە بۆ جۆرى ( هاى بێرد) کە زۆربەى یاریگا گەورە و جیهانییەکان بەو چیمەنە فەرشکراوە و کات و شێوەى دەستپێکردنى پڕۆژەکە خرایەڕوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، جگە لەوەى جەختى لە تەواوکردنى پڕۆژەکە لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی خۆشی بۆ زوو تەواوکردنى نۆژەنکردنەوەى یاریگاکە دووپات کردنەوە.

جێگەى باسە، یاریگای (شەھید فەڕەنسۆ ھەریری) یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی لە عێراق دادەنرێت، لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی 2001 بە ناوی شەھید “فەڕەنسۆ ھەریری” کراوە.

ھەواڵی زیاتر