لە دیداری سلێمانی لە میانی بەشداریکردن لە پانێڵێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەکی خێرا و هەستیار لە ناوچەکە ڕوودەدات.
بەشێكی دیکە لە قسەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
– نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە و کێشەکان ئاڵۆزتر بکات، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە نییە.
– ئێمە بەدەر نابین لەو گۆرانکارییانەی لە ناوچەکە هەیە.
– لەگەڵ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە نین.
– پەیوەندییەکی دوور و درێژمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.
– هەمیشە لە پێناو خەڵکی کوردستان کار دەکەین.
– خوشک و براکانمان لە سووریا دەتوانن سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
– لایەنە کوردییەکانی سووریا یەکگرتوو بن دەتوانن بە مافەکانیان بگەن.
– چالاکییەکانی داعش لە چەند شوێنێکی سووریا زیادی کردووە.
– دەکرێت فیدڕاڵییەت پشگوێ بخرێت و جێبەجێ نەکرێت.
– فیدڕاڵییەت لاوازکردنی دەسەڵاتی وڵاتێک نییە.
– لە تورکیا گۆڕانکاری لە بۆچوونی لایەنە تووندڕەوەکاندا هەیە.
– ڕەنگە چەند لایەنێک هەبن نەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربگرێت
– ئێران کاریگەری زۆری لەسەر ناوچەکە هەبووە.
– بەردەوام پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ ئێراندا هەبووە.