وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بۆ ئەمساڵ تێچووی حەج بە ڕێی ئاسمانی حەوت ملیۆن دینارە و بە ڕێی وشكانیش پێنج ملیۆن دینار دیاری كراوە”.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبیژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاند: “ساڵی ڕابردوو چوار هەزار و 185 كەس ناویان بۆ حەج گەڕابووەوە، بەڵام ئەمساڵ پشكی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە و پێنج هەزار و 120 كەس دەچن بۆ حەج”.
دەشڵێت: “دوو ڕێی ناردنی حاجییان بۆ سعوودیە هەیە، ئەوانیش ڕێی وشكانی كە بە پاس دەبێت، ڕێیەكەی تریان لە فرۆكەخانەوە حاجییان ڕەوانەی سعوودیە دەكرێن”.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە لەو ژمارەیەی دیاریكراوە دوو هەزار و 560 كەسیان لە ڕێگەی وشكانی و ئەوانی تریش بەڕێگەی فڕۆكەوە بەڕێ دەكرێن بۆ سعوودیە.
ھەواڵی ڕابردوو
سهرۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانهی دهۆك دووپات دهكاتهوه
ھەواڵی زیاتر