سه‌رۆك بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆك دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، بینه‌ری یاری نێوان دهۆك و قادسییه‌ی كوه‌یت ده‌بم.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، كه بۆ هاندانی یانه‌یی دهۆك له جامی كه‌نداوی یانه‌كان له‌و وڵاته‌یه، ئه‌نجامدا و پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆك دووپات كرده‌وه. سه‌رۆك بارزانی به پارێزگاری دهۆكی راگه‌یاند، له نزیكه‌وه بینه‌ری یاری نێوان دهۆك و قادسییه ده‌بێت و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌خوازێت. سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه‌ی كرد كه یانه‌ی دهۆك به‌ده‌ستی هێناون و توانیویه‌تی بگاته یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی یانه‌كان. لای خۆشییانه‌وه یاریزانانی یانه‌ی دهۆك كه له كاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و د. عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماده‌بوون، به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازییان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكار و هانده‌ر بۆ یانه‌ی دهۆك.