بەھای زێڕ دابەزی

بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزین كردووە و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 60 دۆلار لە بەهاكەی دابەزی ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.

ئەمڕۆ هەینی چواری نیسان، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سێ هەزار و 61 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ پێنجشەم، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 114 دۆلار.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستە دا نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 545 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 636 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 22 بە 674 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 728 هەزار دینارە

ھەواڵی زیاتر