پرسەنامەیەك لە مەسرور بارزانییەوە

مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مەلا یوسف حاجی عوسمان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی ئادار، لە پرسنامەیەكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كارگێڕی پێشووی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان مەلا یوسف حاجی عوسمان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم .

دەشڵێت، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

ئێوارەی دوێنێ‌ مەلا یوسف كارگێڕی پێشووی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.

ھەواڵی زیاتر