داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ .

 دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد “بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2025، کە بڕەکەی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.” 

ھەواڵی زیاتر