وەكوو بەشێك له ئامادەكاری بۆ پڕۆژەی رووناكی، پرۆسەی تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی چووە واری جێبەجێكرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بڵاویكردەوە: ” بە ئامادەبونی لێپرسراوانی كارەبای سلێمانی و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان و تیمێكی پرۆژەی رووناكی، پرۆسەی تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی چووە واری جێبەجێكردنەوە”.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لە كاژمێر 1ی پاشنیوەڕۆوە زۆنی سەنتەری ناو شار بۆ ماوەی سێ رۆژ كارەبای نیشتمانی بەردەوام دەبێت، ئەم پرۆسەیەش تاقیكردنەوە و رێكارێكی رۆتینیە بۆ هەڵسەنگاندنی تۆڕەكانی كارەبا كه لەلایەن وەزارەتی كارەباوه ئەنجام دەدرێت.”
جەخت كراوەتەوە، ئەو تاقیكردنەوەیە بۆ ئامادەكاری پڕۆژەی رووناكی و بەمەبەستی دۆزینەوە و دیاریكردنی كێشەو خاڵە لاوازەكانی سەر تۆڕەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبایە لەسلێمانی.
بڕیارە تاوەكوو رۆژی 18ی 3ی 2025، سلێمانی كارەبای بەردەوامی نیشتمانی هەبێت.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی /كارەبای 24 كاتژمێری/، كارەبای 24 كاتژمێری دەگاتە 9 هەزار بەشداربووی كارەبا لە شارەكەدا.