عێراق مۆڵەتی سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردنی ڕاگرت

عێراق نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی زەین و ئاسیاسێڵ و کۆرەک ڕادەگرێت.

دادگای بەرایی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی هێڵەکانی مۆبایلی بۆ کۆمپانیاکانی زەین و کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیا سێڵی ڕاگرت، تا ئەو داوایەی لەسەریان تۆمار کراوە، یەکلایی دەبێتەوە.

لەو فەرمانەدا کە دادگا ئاراستەی سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و هەرسێ کۆمپانیاکەی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە دادگا بڕیاری ڕاگرتنی ڕێوشوێنەکانی درێژکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراقدا داوە.

ماوەیەک لەمەوبەر حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایل، ئەمەش نارەزایەتی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتووە و ڕایانگەیاند، هەموو ڕێگایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کارکردنەکەیان دەگرنە بەر.

ھەواڵی زیاتر