سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە 10ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ