شاندی تەکنیکی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچەی مانگی دوو ڕێککەوتن
شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچەی مانگی دوو ڕێککەوتن.
بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەربازی و مەدەنی بۆ مانگی دوو بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە کرا، تێیدا ناوی 600 و 57 هەزار و 780 مووچەخۆر ڕەوانەی بەغدا کرا.
هەردوو شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر مووچەی مانگی دوو ڕێککەوتن، هاوکات هەردوولا کۆنووسێکیان ئامادەکردووە، دوای واژۆکردنی کۆنووسەکە پارەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.