بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بەدواداچوون لەسەر ڕووداوێک دەکات کە هەفتەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی چۆمان ڕوویداوە، دەڵێت ‘هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت سزا دەدرێت’.
ڕۆژی 2025-02-28، کەسێک توشی جەڵدە دەبێت دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی چۆمان، ماوەی دوو کاتژمێر دەهێڵدرێتەوە، بەڵام پزیشکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە نەبووە، هەروەها شۆفێری ئەمبوڵانسیش لە نەخۆشخانەدا نەبووە، بۆیە کەسوکاری نەخۆشەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی سۆران دەگوازنەوە.
د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان ڕایگەیاند: ڕووداوەکە هەفتەیەک پێش ئێستا ڕوویداوە و دوو کاتژمێر نەخۆشەکە هێڵدراوەتەوە، بۆیە دوو شۆفێری ئەمبوڵانس لەسەر ئەم بابەتە سزای ئیداری دراون، دوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکەش لە میدیادا داوای ڕاپۆرتمان کردووە، ئەگەر هەر پزیشکێک کەمتەرخەم بووبێت، ئەوا سزا دەدرێت.
بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، ڕەنگە دوو پزیشک لەو شەوەدا ئیشکگر بووبن، ئەگەر لە بەدواداچوونەکاندا دەربکەوێت ئەوان کەمتەرخەمن، ئەوا سزا دەدرێن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر