کارکردن لە پرۆژەی سەوزكردنی ڕێگۆڕکێی شەقامی هەولێر- شەقڵاوە بۆ هەولێر- پیرمام بەردەوامە و لەسەڕ ڕووبەری 50هەزار مەتر دروست دەکرێت.
چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، رایگەیاند: کارکردن لە پڕۆژەی سەوزكردنی ڕێگۆڕکێی شەقامی هەولێر- شەقڵاوە بۆ هەولێر- پیرمام، بەردەوامە و پێشبێنی دەکەین، ئەمساڵ تەواو بکرێت.
کارزان عەبدولهادی گوتیشی: ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، باسی لەوەش کرد، ڕووبەری پرۆژەكە 50 هەزار مەترە و زیاتر لە هەزار و 407 دار و گوڵ و لەگەڵ چەندین عەمباری ئاو و چیمەن و سیستەمی ئاودێری و ڕووناككەرەوە.
جگەلەم پڕۆژەیە لە ئێستادا پارکی ڕەشکین بە یەکێک لەو پڕۆژانە دادەندرێت بە تەواوبوونی ڕێژەیی سەوزایی لەشاری هەولێر زیاد دەکات.