کەشوهەوای سبەینێ چۆن دەبێت؟

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەپێی راپۆرتێکی فەرمانگەی کەشناسی سلێمانیش، مانگی شوباتی ئەمساڵ ساردترین مانگ بووە بەراورد بە مانگی شوباتی ٣٠ ساڵی رابردوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، کەشناسی سلێمانی دەڵێت، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ٥.٥ پلە ژێر سفر بووە و بەرزترین پلەی گەرماش ١٦.٤ پلە بووە.

هەروەها باسی لەوەشکردووە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا ٥.٥ پلەی سەدی بووە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی مانگی شوباتی ٣٠ ساڵی رابردوو ئەمساڵ ٢.٩ پلە نزمتر بووە.
هاوکات، بڕی بارانی ئەم مانگە ٧٨.٢ مليم بووە كە بەراورد بە تێكڕای بارینی مانگی شوباتی ٣٠ ساڵی رابردوو نزیكەی ٣٥ مليم كەمتر بووە.

ھەواڵی زیاتر