سەرۆک بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پەیامێکی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و جیهان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی28-2-2025، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە پشتبەستن بە لیژنەی باڵای بینینی مانگ، سبەی شەممەی وەک یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
بارەگای بارزانی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم”.
– لە خودای مەزن داواکارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بکات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت، ئارامی بۆ هەموو لایەک بەدی بهێنێت.