جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو شتێك ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و هیچ گرفتێك نه‌ماوه و بڕیاره لەم رۆژانە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
نه‌هرۆ رواندزی، راگەیاند: “خۆشبه‌خانه گرفته ته‌كنیكییه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان نه‌ماون و لێکتێگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌وباره‌وه هه‌بووه. جیا له‌وه‌ش، ئه‌مه‌ریكا سوور بووه و پێداگیریی كردووه له‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكرێته‌وه، جۆرێك له كۆده‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی دروست بوو، ئه‌و رێژه‌ی نه‌وته‌ی كوردستانیش ده‌نێرێته ده‌ره‌وه به چه‌ند قۆناغێك دەبێت، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بڕێكی دیاریكراو رێككه‌وتن كراوه، دواتر ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌شێكیش له‌و نه‌وته بۆ پێداویستیی ناوخۆ به‌كار ده‌هێنرێت. ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستیی بە 115 ھەزار بەرمیل نەوتە، ئەوەش گەرەنتی کراوە و ھیچ کێشەیەک نییە و ھەولێر و بەغدا لەسەری ڕێک کەوتوون.“
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ”ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه یاسای هه‌مواری بودجه بكه‌وێته باری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئەو کۆمپانیایانەی لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن، یەک مەرجیان ھەبوو، ئەویش ئەوە بوو، کە ھەناردەکردنەوەی نەوت دوور بێت لەو سیاسەتەی کە بەغدا بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات، ھەناردەکردنەوەی نەوت تەنیا بابەتێکی ئابووری و بازرگانی بێت، ئێستا ئەوان ھیچ کێشەیەکیان نییە و ئامادەن بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوت، بۆیە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی تورکیا و عێراق، ھیچ کێشەیەک لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان نابێت و ئەم ھەفتەیە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەست پێدەکاتەوە.“
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر ھەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دا. لە 25ی ئاداری 2023وە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی بۆ كەیسە بازرگانییەكان لە پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا، پێش ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوت، ڕۆژانە 450 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق– تورکیا ڕەوانەی بازاڕەکانی جیھان دەکرا.