ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارێک بۆ کەسوکاری شەهیدان دەردەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر لێخۆشبوون بە ڕێژەی 100% لە خەرجی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان.

بە نووسراوی ژمارە (2848) لە ڕێکەوتی (25/2/2025)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی دا، لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەتییەکان.

بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر