ئەندامێکی شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، بە هیچ شێوەیەک باسی دابەشکردن و وەرگرتنی پۆستی وەزارەتەکان نەکراوە.
چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، بەپێی زانیارییەکان، کە لە ئەندامێکی شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام، بە هیچ جۆرێک باسی دابەشکردن و وەرگرتنی پۆست و وەزارەتەکان نەکراوە.
ئەوە ئەندامەی یەکێتی باسی لەوەش کرد، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، درێژکراوەی کۆبوونەوەکەی شەممەی ڕابردووە، کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر ئەو ڕەشنووسەی شاندی تەکنیکیی هەردوولا ئامادەیان کردووە و تایبەتە بە بنەما و کارنامەی چوار ساڵی داهاتووی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.
پارتی و یەکێتی لەسەر زۆرێک لە خاڵەکان کۆکن و هەندێک خاڵ ماوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتریان لەبارەوە دەکەن
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر