سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بەهۆی بەفر و سەرماوە کرایە پشوو

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵەوە سبەینێ لە ناوچەی تەوێڵە و بیارە و چواردەوری پشوو دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاریدا سبەینێ لە تەوێڵە و بیارە و سەرجەم گوندەکانی بکاتە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنوری ناوچەکان.

باسی لەوەشکرد، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی بەرایی قۆناغی ١٢ یان هەیە و لە دەرەوەی ناوچەکە ئەنجامیدەدەن.

ھەواڵی زیاتر