سەرۆکوەزیران پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ شەممە، 2/22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازیی لە نیکیهیرۆ ئاراکاوا، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆنی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.

ھەواڵی زیاتر