مەسرور بارزانی: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم

مەسرور بارزانی لە ڕۆژی زمانی دایکدا دەڵێ: ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە.

لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک بڵاو کردووەتەوە و نووسیوویەتی : ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم، زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە.

سەرۆکی حکومەت دەشڵێت: بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە ، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن، چونکە زمانەکەمان ، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە

مەسرور بارزانی دەشڵێت : لەم بۆنەیەدا ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر