سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی  دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری ، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا.

شاندەکە ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ،
گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و هاوئاهەنگییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر