کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەمشەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە، دەشڵێت، جگە لە هەولێر و گەرمیان، بەفر لە سەنتەری سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەبارێت.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش زۆرترین بڕی باران دەبارێت.
ئەوەش خراوەتەروو، لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین، لە ناوچە سنووریەکان بەفربارینیش دەستپێدەکات، دواتر لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردتر، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، نیمچە شاخاوییەکان، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین و زاخۆ دەبارێت.
باس لەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.