کاتی کردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ڕاگەیەندرا

كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پەلەی تێدا دەكرێت و هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان، ئەو كارانەی هێشتا ماون تەواو بكرێن و بازاڕەكە بە تەواوەتی لەلایەن كاسبكارانەوە بەكار بهێنرێتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، سەرپەشتیارانی بەشی شوێنەواری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێری ڕاسپارد، هەرچی زووە كارەكانیان خێراتر بكەن و پەلە بكرێت بۆ ئەوەی بەزووترین كات كاسبكارانی بازاڕەكە بەر لە جەژنی ڕەمەزان، دەست بە كارەكانی خۆیان بكەنەوە.

ئێستە كاری نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و بەشێك لە دوكاندار و خاوەنكارەكانیش گەڕاونەتەوە سەر ئیشوكارەكانیان، هەوڵ دەدرێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان، زۆرترین كاسبكاری تری بازاڕەكە بگەڕێنەوە سەر شوێنی كاركردنی ڕۆژانەی خۆیان.

لە پێنجی نیسانی 2024 ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە، نزیكەی 250 دوكان و حەوت كۆگە سووتان، دوای رووداوەكە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بازاڕەكەی كرد و گوتی، ئەوەی پێمان بكرێت بۆ قەرەبووكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەیكەین

ھەواڵی زیاتر