ئەندامێکی شاندی دەم پارتی لە هەولێر: هاتووین پەیامی ئۆجەلان بە سەرۆک بارزانی بگەیێنین

شاندێکی ئیمرالی لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە هەولێرە و بۆچوونی سەرۆک بارزانی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا وەردەگرن.

 هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و چارەنووسساز لەبارەی پرسی کورد لە ناوچەکە بگێرێت، بەمەش لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان دێنە هەولێر و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەکەن، هاوکات دیدگای سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی کورد و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە وەردەگرن.

بەردان ئۆزتورک، ئەندامی شاندی دەم پارتی ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی گرنگی هەر چوار پارچەی کوردستانە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای لە شاندی ئیمرالی کردووە سەردانی بکەن، هاوکات هەر داوایەک لە سەرۆک بارزانی بکرێت، بە هەر شێوەیەک بێت دەیگەیێنێتە جێ.

– هاتنی ئەمجارەمان بۆ هەرێمی کوردستان جیاوازە.
– لە داهاتوویەکی نزیکدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
-هەر کاتێک تورکیا دەستی بۆ پرۆسەی ئاشتی بردبێت بەرەوپێش چووە.
– باوەڕمان وایە پرسی کورد بە ئاشتی چارەسەر دەبێت.
– ئاکتەری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی ئۆجەلانە و ئازادکردنی مەرجە بۆ پرۆسەی ئاشتی.

 دیدگای سەرۆک بارزانی بۆ شاندەکەی ئیمرالی و گەیاندنی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەتوانێت کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر پرسی کورد لە باکووری کوردستان دروست بکات و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکات.

ھەواڵی زیاتر