بڕیاره سبه‌ی شاندێكی پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی (ده‌م پارتی) و شاندی تایبه‌ت به سه‌ردانیكردنی ئیمڕاڵی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بڕیارە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی ئیمڕاڵی بگەنە هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تا بچنە هەولیر و دواتر سەردانی سلێمانی بکەن.
هاوکات، لە سه‌ردانه‌كه‌یاندا لەگەڵ بەرپرسانی کورد لەبارەی گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان گفتووگۆ دەکەن و تاوتوێی ئەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت ئۆجەلان داوا لە پارتەکەی بکات چەک دابنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، شانده‌كه تا ئێستا دووجار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زیندانه‌كه‌ی خۆی له دورگه‌ی ئیمڕالی كۆبونەته‌وه.
هەروەها، هەفتەیەک لەمەوبەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو حزبەی لە شارەکانی تورکیا ڕاگەیاند.