بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی 2ی 2025، به پشتیوانیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی رۆشنبیریی ساڵانه‌ی لالش له شاری دهۆك به‌ڕێوه بچێت.
فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌ژێر دروشمی (كلتوری ئێمه سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تیمانه) ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆنفڕانسه‌كانی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه ده‌چێ و بڕیاره له فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین چالاكیی كلتوریی هه‌مه‌جۆر له‌خۆ بگرێت.
ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فێستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵ جیاوازه له فێستیڤاڵه‌كانی تر، ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ چه‌ند پانێلێكی تایبه‌ت و جیازاز له‌خۆ ده‌گرێ و تێیدا باس له كلتوری بابوباپیرانی كوردانی ئێزدی ده‌كات كه چه‌ند زه‌حمه‌تییان چه‌شتووه تاوه‌كوو گه‌یاندوویانه‌ته ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان.
كوردانی ئێزدی خاوه‌نی كلتورێكی ره‌سه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندن و ساڵانه‌ش ئه‌و فێستیڤاڵه ڕۆشنبیریه بۆ بره‌ودان به بزاڤی رۆشنبیری و كلتوری به‌ڕێوه ده‌بن.