ئەنجوومەنی باڵای فەتوا روونکردنەوە دەدەن لەسەر ڤاڵانتاین

یادکردنەوەی ڤالانتاین لەهەرێمی کوردستان لێکدانەوەی جیاوازی ئایینی بۆ دەکرێت و ئەنجوومەنی باڵای فەتواش جەخت لەوە دەکاتەوە کە بنەمای چیرۆکەکە ناشەرعییە و گونجاو نییە هاوسەران لەژێر سێبەری ئەو ڕۆژە دیاری بەیەکتر بدەن.
 ڤالانتاین بۆنەیەکە ھەموو ساڵێک لە 14ـی شوبات یادەکرێتەوە، وەک بۆنەیەکی کلتووری، ئایینی، بازرگانیی ڕۆمانسی و خۆشەویستی لە زۆربەی کۆمەڵگە کریستیاننشینەکانی جیھان سەیر دەکرێت، پیاوان و خانمان سەدان ملیۆن دۆلار بە کڕینی دیاری بۆ یەکتری خەرج دەکەن.

 د. عیرفان ڕەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ریگەیاند، “بەگوێرەی شەرعی ئیسلام هەموو کات بۆ هاوسەران دروستە خۆشەویستی بۆیەکتر دەرببڕن، لەڕێگەی پێدانی دیاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانیان یەکتری دڵخۆش بکەن، بەڵام ڤالانتاین ڕۆژێکی شەرعی نییە و تایبەت نییە بە خێزانەکانەوە و بنەمای چیرۆکەکە پەیوەندییەکی ناشەرعییە و لەگەڵ عادات و تەقالیدی کۆمەڵگەیەکی موسڵمان ناگونجێت، ناکرێت لە ژێر سێبەری ئەو ڕۆژەدا هاوسەران دیاری بەیەکتر بدەن.”

ھەواڵی زیاتر