بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی پارێزگای هەولێر, لە سنووری پارێزگاکە بە چوار قۆناغ، بڕی 200 لیتر نەوت بەسەر 322 خاوەن پێداویستیی تایبەت دابەش کرا.
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێ، پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای دابەشکردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان لقی كه‌ركووك، له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان به چوار قۆناغ بڕی 200 لیتر نه‌وتی سپیان به‌سه‌ر 322 خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابەش کرد.
بیرۆكەی دابەشكردنی نەوت بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی سنووری هەولێر لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ عەلی محەممەد ڕەبیع، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە ڕێككەوتی 23-1-2025 گەڵاڵە بوو و ئەمڕۆ بوو بە كردار.