سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە گەشەپێدان کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەوروپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووریدا کرا.

ھەواڵی زیاتر