بەفر لە ناوەندی شارەکان دەبارێت

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمجارە بێجگە لە ناوچە شاخاوییەکان، لە ناوەندی شارەکانیش بەفر دەبارێت. 

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە ڕوو، دوا نیوەڕۆى پێنجشەممە، 13-01-2025، شەپۆڵێکى بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەش دراوە، بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەورووپاوە دەگاتە ناوچەکەو پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە، بە تایبەت لە ناوچە شا

خاوییەکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەفرباران هەموو ناوچە سنووریی و شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى نزیکەی (1000) مەتر بەرزن. باس لەوەش کراوە، زۆرترین کاتى بەفربارین، لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناوەندی سلێمانى و دهۆک، شلێوە و  نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت. هاوکات، بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێت. 

وەکوو ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی کردووە، لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە . 

ھەواڵی زیاتر