ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکە بۆردومان دەکات و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازی و 2 چەکدار کوژران

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی شوباتی 2025، لە کاتژمێرەکانی 10:45 و 11:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردومان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بۆدومانەکانەوە، بەرپرسێکی سەربازی و 2 چەکداری پەکەکە کوژراون و 2 چەکداری دیکەش بێسەروشوێنن.

ھەواڵی زیاتر