پارتی و یەکێتی رێککەوتن

پێنجەمین کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کراوە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لێژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.

گرنگترینی تەوەرەکان لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە.

لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.

ھەواڵی زیاتر