سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چۆن وەڵامی سەرکردەیەکی عێراقی دەداتەوە

لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پرسی مووچە لە بەغدا بووە، لەکاتی کۆبوونەوەکان گفتوگۆیەکی تایبەت لەبارەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەیەکی عێراق دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەیەکی عێراقی کە هەڵوێستی زۆر تووندی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەبووە و زۆر جاریش هێرشی کرووەتە سەر هەرێم، بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: ئەگەر کێشەی مووچە لەگەڵ ئێوە چارەسەر بکەین، دیسان بیر لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان ناکەینەوە؟

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەو کاتەدا سەرۆکوەزیران مەرسرور بارزانی وەڵامی سەرکردە عێراقییەکەی دایەوە و گوتی: 


-پرسیار لە خۆت بکە ئێمە بۆ گەیشتینە ئەو بڕوایە.


-ئێوە هاووڵاتییانی ئیمە بە پلە دوو سەیر دەکەن.


-ئێوە مووچەی هاووڵاتییانی ئێمە نادەن، فشار لە فەرمانبەر و مامۆستایانی ئێمە دەکەن.


-تۆ بەرگە دەگریت منداڵەکەت برسی بێت و شیری نەبێت بۆ خواردنەوە؟


 -ئەگەر تۆ هاووڵاتیی من بە پلە دوو سەیر دەکەیت، چاوەڕیی هەر هەڵوێستێکی من بە.

– ئەگەر تۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێریت و مافی هاووڵاتییان جێبەجی دەکەیت، ئەوا ئێمەش ئیلتیزامی پێوە دەکەین.

ھەواڵی زیاتر