ئاگادارییەک بۆ سەرجەم خانەنشینان دەربارەی پرۆژەی هەژماری من

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم خانەنشینان دەکات، کە فۆرمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوە و تا ئێستا نەیان گەڕاندۆتەوە، ئەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەوەی بانکەکان فۆرمەکەیان لێ وەربگرێتەوە. 

دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین، کە فۆرمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوە و تا ئێستا نەیان گەڕاندووەتەوە، ئەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی کە فۆرمەکەیان لێ وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من، لەو بانکە حکوومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن. دەشڵێت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر