پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. هاوکات کەشی سبەینێ بەگشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ و سبەینێ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووکە بە ١٨ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەی گەرماش لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانە بە ٣ پلەی سیلیزی.
پلەکانی گەرما بەم شێوەیه دەبێت:
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٢ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى