پشتیوان سادق: به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هەیە.
هەینی 24ـی کانوونی دووەمی 2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروبار ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێک ڕایگەیاند: به‌ره‌وپێشچوونی گه‌وره له دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌یه.
هاوکات دووپاتی کردەوە، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
لەبارەی بەغدا، وەزیری ئەوقاف، گوتی: ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، گێچه‌ڵكارییه و ده‌یانه‌وێت كوردستان برسی بكه‌ن.
پشتیوان سادق ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێشبینی ده‌كه‌ن، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه ته‌واو بن.