یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی داهاتوو ڕێککەوتن؟
بەگوێرەی پێگەی ” بەغداد ئەلیەوم”، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بەمشێوەیە ڕێکەوتوون:
ــ سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان.
ــ وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان، پەروەردە و تەندروستی بۆ پارتی.
ــ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆك وەزیران و
وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا و پلاندانان بۆ یەکێتی.
هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی هێشتا پۆستەکان بەتەواوەتی یەکلای نەبونەتەوە و وەزارەتی ناوخۆش زەحمەتە بدرێتە یەکێتی.
دوێنێ پێنجشەممە 16ی1ی2025 هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تۆڕی ئێکس نووسی، دوێنێ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیی کۆبوونەوەیان کردووە.
وتیشی: کۆبوونەوەکە هاوتەریب بوو لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کەمتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا چوار کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردوون، دوو کۆبوونەوەی سیاسی بوون و دوو کۆبوونەوەیان تەکنیکی بوون.