“گرنگه هەموانی بیری ته‌سكی حزبایه‌تی فڕێ بده‌ین و بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان هەوڵ بدەین”
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران گرنگ بوو.
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: “پێویسته ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی كوردی یه‌ك بخرێته‌وه، كاتێك رێك خرایه‌وه، ده‌توانین له به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕیز بین، یه‌كڕیزییمان مایه‌ی سه‌ركه‌وتنمان ده‌بێت له به‌غدا.”
گوتیشی: “كاتێك كورد له‌دوای 2003 به یه‌كده‌نگی چووه به‌غدا، زۆر مافی خۆی له ده‌ستووردا چه‌سپاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتنه دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و له هێڵی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لایاندا، ئه‌و گرفتانه دروست بوون، به‌غداش ئه‌مه‌ی به هه‌ل زانی و قۆستییه‌وه كه بینیی ناوه‌ندی سیاسیی كوردستان په‌رش و بڵاوه، له‌و رێگایه‌وه كه‌لێنی دۆزییه‌وه و فشاری له هه‌موومان كرد.”
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: “گرنگه له‌م قۆناغه بیری ته‌سكی حزبایه‌تی فڕێ بده‌ین و له روانگه‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه سه‌یری پرسە‌كان بكه‌ین و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیدا بین نه‌ك حزبی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له جێگای خۆیدا بوو، كاك مه‌سرور بارزانی كارێكی زۆر باشی كرد، ده‌كرێت ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن و ڕاوێژی زیاتر بكرێت، له ئاستی ناوخۆشدا ده‌بێت سه‌رجه‌م حزبه‌كان له به‌غدا كوردایه‌تی بكه‌ن نه‌ك حزبایه‌تی، هەروەها هاوهه‌ڵوێست بین له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافه‌كانی خۆمان به‌ده‌ست بێنین.”