پارتی و یەکێتی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی

‎دوای سێ كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی تەكنیكی پارتی و یەكێتی، لیژنەكە ڕەشنووسی كارنامەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئامادەكرد.

‎ڕەشنووسی كارنامەی پێكهێنانی حكومەت تایبەتە بە سەرۆكایەتییەكانی حكومەت و پەرلەمان و هەرێم، دەسەڵاتی وەزیرەكان، پرسی خەرجی و داهات، یەكخستەوەی پێشمەرگە، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و قەیرانەكان.

‎دوای ئاراستەكردنی ڕەشنووسی كارنامەی پێكهێنانی كابینەی دەیەم، چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم لیژنەی باڵای دانوستانی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.

‎بەگوێرەی زانیارییەکانمان، رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت، عیماد ئەحمەد جێگریی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێز نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تالەبانی جێگریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان …

‎دەکرێت گۆڕانکاری کەسیی بکرێت لە پۆستی جێگرەکان؛ بەڵام دوو سەرۆکەکە، نکۆڵی و سازشی بۆ ناکرێت.

ھەواڵی زیاتر