بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2024 ی بڵاوکردەوە

چوارشەممە، 08-01-2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوەکانی ساڵی 2024ی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاگەیاند.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ئاماژەی بەوە دا، کۆی ژمارەی ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان، 9 هەزار و 904 ڕووداو بووە، کۆی گشتیی داتاکانیش بەم شێوەیەن:
کۆی گشتیی ڕووداوەکان: 9904 ڕووداو
ڕووداوەکانی سووتانی پووش و پەڵاش: 4755 ڕووداو
سووتانی ئۆتۆمبێل: 594 ڕووداو
گیانلەدەستدان: 48 ڕووداو
خنکان لەناو ئاو: 94 ڕووداو
کۆی گشتیی ڕزگاردن: 478 ڕووداو
چالاکیی پشکنین: 85785 ڕووداو

ھەواڵی زیاتر