پرۆژەیەکی گرنگ دەکرێتەوە

لە قوشتەپە عەلوەیەكی هاوچەرخی گەورە دەكرێتەوە، قایمقامی شارۆچكەكەش دەڵێت: بازاڕی سەوزە و میوە دەبێتە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانی سنووری قەزای قوشتەپە.

بژار مەلا خدر قایمقامی قوشتەپە، لەگەڵ بازرگانان و خاوەن دوكانەكانی عەلوەی هاوچەرخ و بەشێك لە جووتیارانی سنوورەكە كۆ بوویەوە.

قایمقامییەتی قوشتەپە بڵاوی كردەوە، ئامادەكاری بۆ كردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی سەوزە و میوە “ڤیا بازاڕ” دەكرێ.

قایمقامییەتی قوشتەپە ئاماژەی بەوەش داوە، بازاڕی سەوزە و میوە دەبێتە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیجییەكانی سنووریی قەزای قوشتەپە.

باسی لەوەش كردووە، چەندان پڕۆژەی تری گەورە لەو سنوورە كراونەتەوە و ڕاستەوخۆ بازرگانیی هەموو شارەكانی خوارووی عێراق و وڵاتانی درواسێ بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش سوودێكی گرنگ بە دانیشتووان و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە گشتی دەگەیەنێت لەم ڕووەوە.
زار خورشید بەرپرسی كارگێڕی عەلوەی ڕاگەیاند: عەلوەكە بەستانداردی نوێ و سەردەمییانە دروست كراوە، ساردكەرەوە و گەرمكەرەوەی تێدایە، دەبێتە جێگرەوەی عەلوەی هەولێر.!

عەلوەی قوشتەپە لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەوی دروست كراوە، 119 هۆڵی گەورە تێدایە. تێچووی عەلوەكە 22 ملیۆن دۆلارە، عەلوەكە لەلایەن كەرتی تایبەت بە پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراوە.

ھەواڵی زیاتر