ساڵی 2024، سەرەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەی خزمەتگوزاری کردەوە، هاوکات چەندان بڕیاری دڵخۆشکەری لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرکرد.
ژمارەیەک بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە 2024دا:
– ڕۆژی 19ـی تشرینی یەکەم، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا.
– ڕۆژی 25ی ئاب، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد و دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانیان، بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم، سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس بوو، بکرێنە گرێبەست.
– لە هەمان مانگدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و خوێندنگە ئیسلامییەکان بکرێنە گرێبەست.
– ڕۆژی 17ـی تشرینی یەکەم، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕسووماتی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرە و گۆڕینی خاوەندارێتی، لە ڕێژەی ٪3 بۆ ڕێژەی ٪1 لە بەهای خانووبەرە و زەوی، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییان و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی کاروباری بەناوکردنی موڵکەکانیان.
– ڕۆژی سێشەممە 15ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەقەزاکردنی ناحیەی بەحرکەی لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
– لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران لە 23ـی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕێنمایيی ڕاگرتنی باجی سەر چێشتخانە، هۆتێل، نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەموونخانە و نانەواخانەکانی دەرکرد.
- ڕۆژی یەكشەممە 28ـی تەمووز، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی كرد و ڕايسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت، بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاریی ناوچەكانی ماددەی 140 ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.”
- ڕۆژی 23ـی تەمووز، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی داراییی هاووڵاتییان و پیشەوەران له هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باج لەسەر چێشتخانە و هۆتێلەکان، نەخۆشخانە تایبەتییەکان و سەمونخانە و نانەواخانەکان و زەوییە بەتاڵەکان.
– یهكشهممه 21ـی تەمووز، مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بەدروستکردنی 24 قوتابخانه و نهخۆشخانهیهكی گهورهی سووتان له سهنتهری شاری ههولێر و دهوروبهری.
– 9ـی تەمووز، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژەکە درا، بە بڕی ملیارێک و512 ملیۆن و 498 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
– ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 27ـی ئاداری 2024، لە پاڵ کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 20%ی پارەی کرێی کەڵەکەبووی بەشداربووانی کارەبای هاووڵاتیانی دا، تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی لە هەرێمی کوردستان. بڕیارەکە لە 7ـی نیسانی 2024 ، کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن.
چەندین بڕیاری دیکە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوانە:
1-تەرخانكردنی زەوی و بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو
2- داشكاندنی 20%ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ
3- داشکاندنی 50%ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت
4- داشکاندنی 20% لە كرێی خوێندنی پارالێل
5- داشكاندنی 20%ی ڕسووماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان
6- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران
7- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی
– یەكشەممە، 17ـی ئادار، بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، دەست بە پێدانى تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە كرا و زیاتر لە 700كەس داوای ژمارەی ئۆتۆمبێلیان كردووە.
– لە چوارچێوەی بایەخپێدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دان.